به‌سه‌رهاتى ئافره‌تانى داوێن پاک |
له لایه‌ن خوشکى به‌رِێز : میهره‌بان محمد
الحمد لله وحده والصلاة والسلام على من لا نبی بعده ..أما بعد:
خوشکى موسڵمان ئه‌مانه کۆمه‌ڵه چیرۆکێکن، هه‌مووى په‌ند وئامۆژگارییه که‌باس له دوو جۆره ئافره‌ت ده‌کات:ـ
جۆرى یه‌که‌م:ـ ئافره‌تانى به شه‌رم وحه‌یاو دواێن پاکن که شوێنى بانگخوازى حه‌زو ئاره‌زووکان نه‌که‌وتوون سه‌ره‌رِاى ئه‌وه‌ى که دووچارى فیتنه بوونه‌ته‌وه ئه‌م ئافره‌تانه نموونه‌ى شه‌ره‌ف و داوێن پاکى و رِه‌وشت به‌رزیین بۆیه پێویسته کچان و ئافره‌تان بیانکه‌ن به پێشه‌نگى خۆیان و په‌یرِه‌وى هه‌ڵس وکه‌وت و رِه‌وشتى به‌رزیان بکه‌ن وه وانه‌ى شه‌رم و حه‌یاو پاکێتى لێیانه‌وه فێرببن .
جۆرى دووه‌م:ـ ئه‌و ئافره‌تانه‌یه که به هاتنى یه‌که‌م هه‌ورى فیتنه‌ى تروسکه‌دار ئابرِوو و شه‌ره‌ف و پاکێتى یان فرۆشت به ئاره‌زوویه‌کى کاتى و دوایی په‌شیمان بوونه‌وه به‌ڵام پاش چى؟ له کاتێکدا که په‌شیمانى سوودى نى یه‌و چاره‌سه‌رى ده‌ردیان ناکات، ئه‌م ئافره‌تانه بوونه‌ته نموونه‌ى به‌درِه‌وشتى و بێ ئابرِوویى و شه‌ره‌ف و ئه‌مانه‌تیان نى یه، بۆیه ئاگادارى کچان و ئافره‌تانمان ده‌که‌ینه‌وه شوێنى رِێبازى ئه‌مانه نه‌که‌ون و هاورِێیه‌تى یان نه‌که‌ن تا نه‌که‌ونه داویانه‌وه.
خوشکه داوێن پاکه‌که‌م ته‌نها تۆ له گۆرِه‌پاندا نیت به‌ڵکو هه‌زاره‌ها ئافره‌تانى دى ئه‌م رێگایه‌یان هه‌ڵبژاردووه وه ژیانى شه‌ره‌ف و پاکێتى یان په‌سه‌ند کردووه به سه‌ر ژیانى گاڵته‌و گه‌پ و شوێن که‌وتنى ئاره‌زووه‌کانیان و بازرگانى کردن به‌له‌ش و داوێنیان.
وه کۆمه‌ڵێک له ئافره‌تانى رِۆژئاواش که هه‌رچه‌نده له کۆمه‌ڵگایه‌کى هه‌ڵوه‌شاو و نوقمى فیتنه‌و فه‌ساد په‌روه‌رده بوونه وه‌رِووتى و بێ ئابرِوویى به شارستانیه‌ت و سه‌ربه‌خۆیى داده‌نێن، سه‌ره‌رِاى ئه‌وه ئه‌م خوشکانه به هه‌موو غیره‌ت و توانایه‌کیانه‌وه به‌ره‌نگارى ئه‌م رِاستى یه دژواره بوونه‌ته‌وه‌و له‌رِووى وه‌ستاون وه به‌هیچ رِازى نه‌بوونه ته‌نها به پۆشینى جلى شه‌رم و ئابرِوو نه‌بێ, وه شوێنى رِێبازى ئافره‌تانى باوه‌رِدارو چاکه‌کاران که‌ووتوون و له‌پێناوى ئه‌ودا به‌رگه‌ى هه‌موو قسه‌و سوکایه‌تى پێکردن و ئازار و چه‌وساندنه‌ویان گرتووه.
خوشکم مژده‌ت لێ بێ و چاوه‌رِوانى پاداشت به‌و به‌رده‌وام به له‌سه‌ر رِێبازى پاک وتێکۆشانى پیرۆزت وه پابه‌ندبه به‌باڵاپۆشى و شه‌رم و داوێن پاکیته‌وه.هاوسه‌رى رِاستگۆ:
که‌سێکى نامه‌ردوو بێ ئابرِوو زاڵبووبووه سه‌ر ته‌له‌فۆنى ماڵه‌وه‌مان و به‌رده‌وام ته‌له‌فۆنى ده‌کرد به ئومێدى ئه‌وه‌ى که په‌یوه‌ندیه‌کى ناپاک و به‌درِه‌وشتى له‌گه‌ڵم پێک بهێنێت، به‌ڵام من به ووشه‌ى سوووک و ناخۆش وه‌ڵامم ده‌دایه‌وه وه هه‌ندێ جار به‌بێ ئه‌وه‌ى ووته‌یه‌ک له زارم بێته ده‌ره‌وه ته‌له‌فۆنه‌که‌م داده‌خست. که‌بێزار بوو له‌وه‌ى که نه‌گه‌شته مه‌به‌ستى وه‌بۆ ئه‌وه‌ى ژیانى هاوسه‌رێتیم تێک بدات و ماڵم برِوخێنێت، به‌ئه‌نقه‌ست له کاتێکدا مێرده‌که‌م له ماڵ ده‌بوو ته‌له‌فۆنى ده‌کرد که مێرده‌که‌م ته‌له‌فۆنه‌که‌ى هه‌ڵده‌گرد به په‌له په‌یوه‌ندیه‌که‌ى ده‌پچرِاند. به‌مه‌ش گومانى له دڵى مێرده‌که‌م دروست کرد‌و شه‌رِ و کێشه که‌وته نێوانمانه‌وه. ناخۆشترین شت که ئافره‌ت هه‌ستى پێ بکات ئه‌وه‌یه که مێرد متمانه به خێزانه‌که‌ى نه‌کات.
سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه مێرده‌که‌م پرسى به هاورِێیه‌کى دڵسۆزى کرد، که‌چى ئه‌ویش زۆر به ئاسانى وه به زمانێکى پرِ له‌درۆوه‌وه ووتى:ـ بیستوومانه که‌خێزانت چه‌نده‌ها په‌یوه‌ندى گومان لێکراوى هه‌یه به‌ڵام له پێناوى پاراستنى
ژیانى هاوسه‌رێتیت به تۆمان نه‌ووت وه ووتمان به‌ڵکو وازبهێنێت و بگه‌رِێته‌وه بۆ رِێگاى رِاست، پاش ئه‌وه ژیانمان وه‌ک دۆزه‌خى لێ هات. ووتم به مێرده‌که‌م و سوێندم بۆى خوارد که‌من بێ تاوانم له‌وه‌ى که‌هاورِێکه‌ى ووتویه‌تى وه هاورِێکه‌ى درۆزن و فڵێبازه، بۆێه مێرده‌که‌م گومانى په‌یدا کرد له‌هاورِێکه‌ى و برِیارى دا ژماره‌ى ئه‌و گورگه ئاشکرا بکات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته په‌یوه‌ندى کرد به کۆمپانیایى خزمه‌ت گوزارییه‌وه تا ژماره‌که‌ى بۆ ئاشکرا بکه‌ن، به‌ڵام که‌سى ئاگادار نه‌کرده‌وه وه‌سه‌یر له‌وه‌دا بوو که‌بۆمان ده‌رکه‌وت ئه‌و که‌سه‌ى که‌ته‌له‌فۆنى ده‌کرد هاورِێ دڵسۆزه‌که‌یه‌تى وا پرسى پێ کرد، وه‌هه‌ر ئه‌وه که‌ده‌یه‌وێت ده‌ست درێژى بکاته سه‌ر شه‌ره‌ف و داوێنى, وه‌ئه‌و ماڵه‌ى که‌به‌ئه‌وین و دڵسۆزى بنیات نراوه بیرِوخێنیت.به‌رزترین پله‌ى رِه‌وشت و داوێن پاکى:
یه‌کێک له خوا ناسه‌کان ده‌ڵێت له گه‌شتێکى بانگه‌وازى بووم بۆ به‌نگلادش له‌گه‌ڵ لیژنه‌یه‌کى پزیشکى بۆ چاره‌سه‌کردنى نه‌خۆشیه‌کانى چاو، پیاوێکى شکۆمه‌ندى به‌ته‌مه‌ن له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌ى هاتن بۆ لاى پزیشکه‌که، که‌پزیشکه‌که ویستى نزیکى ئافره‌ته‌که بکه‌وێته‌وه به‌مه‌به‌ستى پشکنینى نه‌خۆشیه‌که‌ى بینى ئافره‌ته‌که له‌ترسا ده‌له‌رزێ و ده‌گرى، پزیشکه‌که وایزانى هۆى گریانه‌که‌ى ئێش و ئازارى نه‌خۆشى یه‌که‌یه‌تى، بۆیه پرسیارى ئه‌وه‌ى له‌مێرده‌که‌ى کرد، مێرده‌که‌ى به‌چاوى فرمێسکاوىیه‌وه ووتى:ـ هۆکارى گریانى ئێش و ئازار نى یه به‌ڵکو هۆکه‌ى ئه‌وه‌یه که‌ناچار ده‌بێت بۆ ده‌رخستنى رِوومه‌تى بۆ که‌سێکى نامه‌حره‌م، شه‌وى رِابردوو له دوو دڵى و په‌شێوى دا چاوه‌کانى خه‌وى نه‌ناسى وه‌لۆمه‌ى منى ده‌کرد له سه‌ر رِازى بوونم بۆ ده‌رخستنى رِووخسارى، وه‌قایل نه‌بوو به‌هاتنى بۆ چاره‌سه‌رکردن تا سوێندم خوارد که خواى گه‌وره رِێگاى داوه به ده‌رخستنى رِوومه‌ت بۆ چاره‌سه‌ر کردن له کاتى ناچارى دا وه‌ک ده‌فه‌رموێ :ـ { فَمَنِ اضْطُرَّ غَیْرَ بَاغٍ وَلاَ عَادٍ فَلا إِثْمَ عَلَیْهِ إِنَّ اللّهَ غَفُورٌ رَّحِیمٌ} (173) سورة البقرة
په‌ندى له ئافره‌تێکى ئه‌مه‌ریکى یه‌وه وه‌رگرت:
گه‌نجێکى عه‌ره‌بى موسڵمان له گه‌ڵ خێزانه باڵاپۆشه‌که‌ى رِۆشتن بۆ ویلایه‌تى ئۆهایۆى ئه‌مه‌ریکى وه زۆرى نه‌خایه‌ند ئه‌م ئافره‌ته باڵاپۆشه سه‌رسام بوو به‌و ئازادى یه‌ى که‌کچى ئه‌وروپى رِه‌فتارى پێده‌کات، وه‌ئه‌ویش شێوازى هه‌ڵس وکه‌وتى ئافره‌تى ئه‌وروپى وه‌رگرت و تارایی سه‌ر رِووخساى فرێداو پاشان جلی باڵاپۆشى گۆرِى به پانتۆڵ وبۆدى ته‌سک، به‌مه‌ش له شێوه‌و رِواڵه‌ت بوو به که‌سێکى ئه‌وروپى که‌چى خۆى له بنه‌رِه‌ت وخوێندا عه‌ره‌بێکى موسڵمان بوو.
رِۆژێک به رِێکه‌وت له بازارِدا وه له‌دوکانێکى بازرگانیدا چاوى ده‌که‌وێ به‌ئافره‌تێکى باڵاپۆشى ته‌واو، ده‌یه‌وێت گاڵته‌و سوکایه‌تى به باڵاپۆشى یه‌که‌ى بکا وه‌پێی ده‌ڵێت :ـ ئێمه له وڵاتى سه‌ربه‌خۆیی ده‌ژین ئه‌م دواکه‌وتوویى یه چییه؟ وازى لێ بێنه، ئافره‌ته باڵاپۆشه‌که‌ش لایه‌کى لێ کرده‌وه به‌ڵام وه‌ڵامى نه‌دایه‌وه، پاشان گاڵته پێکرنه‌که‌ى دووباره کرده‌وه وه ئافره‌ته‌که‌ش هیچ وه‌ڵامێکى نه‌دایه‌وه وه به‌زمانێکى ئینگلیزى یه‌وه ووتى:ـ ببوره نازانم به چ زمانێک قسه ده‌که‌ى، من ئه‌مه‌ریکیم، ئافره‌ته عه‌ره‌به‌که سه‌رسام بوو به‌وه‌ى که ئافره‌تێکى ئه‌مه‌ریکی جلى باڵاپۆش بپۆشێ، ئافره‌ته ئه‌مه‌ریکىیه موسڵمانه‌که به هه‌موو دڵنیایى یه‌که‌وه ووتى:ـ گوێ بگره من ئه‌مه‌ریکیم و به‌رِووتى وسفورى ژیاوم وه باش ده‌زانم که چه‌نده تووشى به‌ڵاو کێشه بووینه به هۆى رِووتى و سفورى یه‌وه، به‌ڵام سوپاسى خوا ده‌که‌م که هیدایه‌تمى داوه بۆ ئیسلام وه باڵاپۆشى بۆم ئاسان کرد. به‌رِاستى به له‌به‌رکردنى جلی باڵاپۆشی گیان و له‌شمان نرخ و به‌هاى په‌یدا کردووه پاش ئه‌وه‌ى که‌بووین به‌یارى ده‌ستى هه‌موو پیاوان. باش تێبگه له قسه‌کانم وه‌ئاگادارى خۆت به وه‌مه‌به به‌نموونه‌یه‌کى خراپ بۆ ئافره‌تانى عه‌ره‌بى موسڵمان، ئه‌وه‌نده ئامۆژگارى کرد تا ئافره‌ته سفوره‌که ده‌ستى گرد به گریان، وه که‌سانى نزیکى ووتیان:ـ تا هه‌فته‌یه‌کی ته‌واو له ماڵ نه‌رِۆشتۆته ده‌ره‌وه وه‌پاش ئه‌وه دووباره جلى باڵاپۆشى له‌به‌رکرده‌وه.ده‌ر ئه‌نجام و ئاکامى نه‌رم و نیانى:
زۆرى پێ ناخۆش نه‌بوو که‌وه‌ڵامى ئه‌و گورگه واژووه بداته‌وه، وه له‌گه‌ڵ زۆر ته‌له‌فۆن کردنی قایلی پیشاندا ووتوێژو قسه کردن له نێوانیان زۆر بوو و په‌ره‌ىسه‌ند تا گورگه‌که داواى دیده‌نی لێ کرد وه ئه‌وه‌نده پێى داگرت تا رِازى بوو، به‌ڵام به‌مه‌رجێک ته‌نها چاو پێکه‌وتنێکی پێنج خوله‌کى بێت و له‌ناو ئۆتۆمبێلدا بێت. له‌یه‌که‌م چاو پێکه‌وتندا هیچ به‌درِه‌وشتى یه‌کى به‌رامبه‌رى نه‌نواند، بۆیه کچه‌که هه‌ستی به هێمنى و بێ ترسی کرد، چه‌نده‌ها جار چاوپێکه‌وتنه‌کان دووباره بوویه‌وه وه زۆر پێکه‌وه رِۆشتنه ده‌ره‌وه، هه‌ر که‌باوکى یان شۆفێره‌که له پێش ده‌روازه‌ى زانکۆ دایده‌به‌زاند، چاوه‌رِوانى کورِه‌که ده‌بوو
تاده‌هات و له‌گه‌ڵی ده‌رِۆشت، وه‌پێش ته‌واوبوونى کاتى ده‌وامی زانکۆ ده‌گه‌رِایه‌وه تا برِواته‌وه بۆ ماڵه‌وه .
رِۆژێک بردى بۆ ماڵێکى چۆڵ و ووتى ئه‌مه ماڵی خوشکمه وه ئێستا له‌ده‌وامه، پاشان حه‌پێکى بێ هۆشى ده‌رخواردى دا، بۆیه بێ هۆشکه‌وت وه‌خه‌به‌رى نه‌هاته‌وه تا تاڵانى کرد‌و گرانترین شتی لێ دزى و پاش ئه‌وه بوو به‌یارى ده‌ستى به‌ئاره‌زووى خۆى گاڵته‌ى پێ ده‌کرد، چه‌نده‌ها جارى تر کچه‌که رِازى بوو کارى داوێن پیسى له‌گه‌ڵی بکا به‌ته‌ماحى ئه‌وه‌ى که به‌زه‌یی پێدا بێته‌وه‌و ماره‌ى بکا، به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌وه رِوونادات پاش ئه‌وه‌ى که‌گه‌شت به‌مه‌به‌ستى و په‌رده‌ى ئابرِوو و ناموسی کچه‌که‌ى داماڵی.
پاشان وازى لێ هێناو به جێی هێشت و ئیتر کچه‌که چاوى پێی نه‌که‌وته‌وه، ئه‌وکات کچه گه‌وجه‌که زانی که پێی رِابواردووه، به‌ڵام پاش چی؟ ئیتر زانینى بێ که‌ڵکه چونکه به‌ڵاو نه‌هامه‌تىیه گه‌وره‌که رِووى داوه‌و شه‌ره‌ف و ئابرِووى له ده‌ست داوه‌و پاکێتى نه‌ماوه .ئه‌وه بهێڵه بۆ رِۆژى قیامه‌ت
پیاوێک ده‌ڵێت:ـ شه‌یداى ئافره‌تێکى گه‌رِه‌ک بووم که‌له‌مالڕ ده‌هاته ده‌ره‌وه شوێنى ده‌که‌وتم، وه ئه‌وه‌نده دواى که‌وتم تا هه‌ستى پێم کرد، جارێکیان له‌کاتێکدا به‌دوایه‌وه ده‌رِۆشتم له‌پرِدا وه‌ستاو لاى کرده‌وه ووتى:ـ ئیشێکت هه‌یه به‌من، ووتم:ـ به‌ڵێ ،ووتى:ـ ئیشه‌که‌ت چییه؟ ووتم:ـخۆشه‌ویستیت، ووتى:ـ ئه‌وه بهێڵه بۆ رِۆژى قیامه‌ت، زۆر گریاندمى به‌و ووشه‌یه‌و ئیتر هه‌رگیز دواى نه‌که‌وتمه‌وه .
چه‌ند جوانه شه‌رم و ئابرِوو، داوێن پاکى و ناموس و رِه‌وشت به‌رزى. چه‌ند جوانه ترسى په‌روه‌ردگارو چاودێرى کردنى له‌هه‌موو کارێکداو له‌هه‌موو شوێنێکدا، چه‌ند جوانه غیره‌ت و تواناى زاڵبوون به‌سه‌ر ئاره‌زووه‌کان، به‌ڵێ ئه‌وه بهێڵه بۆ رِۆژى قیامه‌ت، چه‌نده به‌به‌هاو به‌نرخه ئه‌و ئامۆژگارى یه، وه‌باشترین رِێبازه بۆ ژیانى کچان و گه‌نجان که‌بیکه‌ن به پێشه‌نگى خۆیان .ده‌رده‌سه‌رى کچێک:
هه‌رگیز به‌خه‌یاڵى نه‌ده‌هات که‌ده‌رئه‌نجامى مه‌سه‌له‌که به‌و شێوه‌یه بێ چونکه ته‌نها گاڵته‌و گه‌پێکى ساده‌و بێ سوود بوو، دوور له‌چاوى ماڵه‌وه‌یان و که‌س و کارى و دڵنیابوو که‌که‌س ئاگاى لێی نى یه تا گه‌شته سه‌عاتى سفرو کاره‌سات رِووى دا‌و، خونچه‌یه‌کى بچووکى ساویلکه که‌ئاینده به زه‌رده‌خه‌نه‌وه پێشوازى لێ ده‌کا، رِۆژانه شه‌قامه‌کان ده‌برِێت و ده‌رِوات بۆ خویندنگا به باڵاپۆشى یه‌کى دروست و رِازاوه که‌ته‌نها بۆ جوانى له‌به‌رى کردبوو، به‌و جله‌وه ده‌رگاى واڵاکردبوو بۆ مرۆڤه گورگه‌کان تا داوى بۆ بنێنه‌وه‌و رِاوى بکه‌ن له‌کاتێکدا که‌گورگه‌کان گه‌رِه‌ک به‌گه‌رِه‌ک ده‌گه‌رِان به‌مه‌به‌ستى رِاوکردنى ئاسکه ساویلکه‌کان، تا رِۆژێکیان یه‌کێک له‌گورگوکان ژماره‌که‌ى بۆ هاویشت، کچه داماوه‌که‌ش هیچ دوودڵى نه‌کرد له‌هه‌ڵگردنى، پاشان ئاشنایه‌تى له گه‌ڵى په‌یداکرد، که‌گه‌نجێکى سه‌ڵت بوو دوورى که‌س وکارى ده‌ژیا، تۆرِه‌که‌ى فرێداوه‌ته ده‌ورى نێچیره گرانبه‌هاکه‌ى به‌ووته هه‌نگوینه‌کانى فریووى دا،و په‌یوه‌ندیه‌کى پرِ تاوان له نێوانیان دروست بوو و ورده ورده گه‌شه‌ى ده‌کرد و په‌ره‌ى ده‌سه‌ند، ئه‌ى بۆ نا؟ خۆ که‌س خه‌به‌رى لێی نى یه گورگه‌که سوور بوو له‌سه‌ر بینینى، کچه گه‌وچه‌که‌ى قایل کرد، به‌ڵام خۆزگه سه‌د خۆزگه رِازى نه‌بووایه، چونکه بووبه‌نێچیرێکى ئاسانى ده‌مى گورگه‌که، که‌به‌چه‌قۆى ناپاکى پاکێتى ئابرِووى سه‌ربرِى وه رِۆژ به‌دواى رِۆژ به‌رهه‌مى داوێن پیسى له‌کچه‌که ده‌رده‌که‌وت و کچه‌که سکپرِ بوو و چاوه‌رِێی ساتى منداڵ بوونى ده‌کرد تا منداڵێکى نابووت، تێکه‌ڵ به‌خوێنى شوووره‌یی بهێنێت نه‌باوکى هه‌یه تا پێشوازى لێ بکاو نه‌که‌سێک به‌هاتنى ئه‌و کۆرپه‌له‌یه خۆشحاڵ ده‌بێ. کاتێک دایک به کاره‌ساتى کچه‌که‌ى ده‌زانێت هاوار ده‌کاو سه‌رسام ده‌بێت، چۆن ده‌کرێ کچه عازه‌به‌که‌ى که‌هێشتا ته‌مه‌نى چوارده ساڵه سکپرِ بێت و منداڵى ببێت ؟!!
دایکه‌که په‌له ده‌کا بۆ ئه‌وه‌ى باوکى ئاگادار بکاته‌وه به‌ڵام پاش چى ....
تازه کۆتره‌که سه‌ر برِاو خوێنى رِژا ..................................ده‌رگایه‌ک ماوه دایخه‌یت:
دادوه‌رێک ده‌ڵێت:ـ سه‌ربازێک ئافره‌تێکى له‌رِێگاوباندا رِفاند بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست درێژى بکاته سه‌رى، هه‌ندێ له‌دراوسێکانى هاتنه رِێی و ویستیان قه‌ده‌غه‌ى لێ بکه‌ن، به‌ڵام سه‌ربازه‌که‌و پیاوه‌کانى به‌ره‌نگاریان بوونه‌وه تا بڵاوه‌یان کرد‌و وازیان هێنا، سه‌ربازه‌که ئافره‌ته‌که‌ى به‌زۆر برد بۆ ماڵه‌که‌ى خۆى و هه‌موو ده‌رگاکانى داخست، پاشان داواى کارى داوێن پیسى له ئافره‌ته‌که کرد، به‌ڵام ئافره‌ته‌که رِِِِِازى نه‌بوو و ووتى: ـ مردن باشتره بۆم له‌وه‌ى خواستى تۆ جێ به جێ بکه‌م، سه‌ربازه‌که وازى نه‌هێناو سووربوو له‌وه‌ى به‌زۆر ده‌ست درێژى بکاته سه‌رى، ئافره‌ته‌که‌ش ئه‌وه‌نده به‌ره‌نگارى بوویه‌وه تا هێزو تواناى لێ برِاو هیچ ده‌سه‌ڵاتێکى نه‌ما، که‌سه‌ربازه‌که ویستى لێی برِواته پێشه‌وه بۆ ئه‌نجامدانى مه‌به‌ستى دڵى و ئاره‌زووه پیسه‌که‌ى ئافره‌ته‌که ووتى: ـ ئه‌ى پیاو! په‌له مه‌که‌و هێمن به، هێشتا ده‌رگایه‌کت بیرچووه دایخه‌ى، پیاوه‌که ووتى:ـ کام ده‌رگا؟ ئافره‌ته‌که ووتى: ـ ئه‌و ده‌رگایه‌ى که‌له‌نێوان تۆ‌و په‌روردگاردایه, خۆ ئێستا خواى گه‌وره چاوى لێته، ئه‌م ووشه‌یه زۆر کاریگه‌رى هه‌بوو له‌سه‌ر هه‌ست و بیرى پیاوه‌که، بۆیه هه‌ستاو رِۆشته دواوه‌و به‌ئافره‌ته‌که‌ى ووت:ـ برِۆ خوا ده‌رگاى لێت کردۆته‌وه، پاشان ئافره‌ته‌که رِۆشت و پیاوه‌که وازى لێ هێنا....